فرانسیسكۆ تۆتی ئەفسانەی ڕۆما لەبارەی یەكێك لە گرینگترین شتەكانی ژیانی وەرزشی خۆیەوە ئاشكرای كرد، كاتێك لە لێواری گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بوو، بڕیاریدا بە دڵسۆزی لە یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا بمێنێتەوە.

تۆتی وتی: گواستنەوەم بۆ ڕیاڵ مەدرید زۆر نزیك بوو، نزیك بوو لە تەواوبوون دەرفەتی زۆرم بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی بچمە تیپەكانی ناوەوە و دەرەوەی ئیتاڵیا، بەڵام بە قسەی دڵم مانەوەم لە رۆما هەڵبژارد.

تۆتی دەشڵێت: بڕیارەكەم تەكنیكی و دارایی نەبووە بەڵكو زیاتر پەیوەندی بە لایەنی سۆزدارییەوە هەبوو، ئەو پشتگیرییە گەورەیەی لەلایەن هاندەرانی ڕۆما وەرمگرتووە بەسمە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ڕۆما نازناوەكانی بەدەستهێنا، سوپاس بۆ ئەو هاندەرانەی كە هەموو شتێكیان پێداوە، ئەو خۆشەویستییەی هەستیپێكرد بۆ درێسی رۆما بێ وێنە بوو.