
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، گەڕانەوەی مانوێل نویەری گۆڵچی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ بەشداریكردن لە یاریكرد تا 2024 دوادەكەوێت.
بیڵد ئاماژەی بەوەكردووە، نویەر لە هەفتە و مانگەكانی دوییدا بەهۆی پێكانەكەیەوە ناڵاندوویەتی لە ڕاهێنانەكاندا و چەند جارێك ڕووبەڕووی دووبارە پێكان بووەتەوە، كە لە كانونی یەكەمی ڕابردوو توشی شكانی قاچی بوو، بەهۆی یاری خلیسكێنی سەر بەفرەوە لە ماوەی پشووەكەیدا دوای جامی جیهانی 2022ی قەتەر.
بایرن میونشن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، نویەر دەستی بە ڕاهێنانی ئامادەكردنەوە كردووەتەوە، دوای ئەوەی نەشتەری بۆ كراوە و پلاتینەكەی لە قاچی ڕاستیدا دەرهێنراوە.
یانە باڤاریەكە شەممەی داهاتوو یەكەم یاری فەرمی خۆی لە وەرزی نوێدا بەرامبەر لایپزیگ ئەنجام دەدات، لە جامی سوپەری ئەڵمانیا و سڤین ئۆلریچی گۆڵچی بژاردەی یەكەمە بۆ ئەوەی لە پێكهاتەی سەرەكیدا بێت لەم ماوەیەدا.