خلێفی هەوڵی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی یانەكەی لەگەڵ مباپی داوە بەلام سەركەوتوو نەبووە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە هەواڵێكیدا بڵاویكردەوە كە ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت بارودۆخی یانەكەی لەگەڵ كیلیان مباپێ ئاسایی بكاتەوە.

ماركا رایگەیاندوە، خلێفی گفتوگۆی لەگەڵ فایزە عەماری دایك و بەڕێوەبەری كارەكانی كیلیان مباپێدا كردووە لە پێناو ئەوەی پەیوەندیەكانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەیان ئاسایی بكاتەوە.

ئاشكرایكردووە كە هەردوو لایەنەكە نەگەیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك بۆ ئەو مەبەستە بەهۆی ئەوەی یانە پاریسیەكە پێداگری كردووە لەسەر هەڵوێستی خۆیان كە یان دەبێت ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە یان دەبێت هاوینی ئەمساڵ لە یانەكەیان بڕوات.

ئاماژەی بەوەشداوە، خلێفی چەند پێشنیارێكی داوەتە دایكی مباپێ لە گفتوگۆكەدا بە شێوەیەك یان دەبێت ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە یان لەم هاوینەدا بڕوات و ئەگەری سێیەمیش ئەوە دەبێت كە ئەو یاریزانە رازیبێت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەو كاتەدا رێگای دەدەن لە هاوینی ساڵی داهاتوو بە فرۆشتن ریزەكانی یانەكەیان جێبهێڵێت.