رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، لەكاتێكدا ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە درەوشانەوە بە درێسی نەسڕی سعودی و هەوڵدەدات گۆڵی هەزارەمین لە ژیانی وەرزشیدا تۆماربكات، بەهای براندەكەی لە ساڵی 2025 دەگاتە ئاستێكی پێوانەیی.

ڕۆژنامەكە بە پشتبەستن بە لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن پەیمانگای بەڕێوەبردن و بەبازاڕكردنی پورتوگالی ئەنجامدراوە، ڕایگەیاندووە، بەهای براندەكەی ڕۆناڵدۆ دەگاتە 850 ملیۆن یۆرۆ.

ڕوونیكردەوە، ماركەی دۆن نوێنەرایەتی تێكەڵەیەك لە 28 بەش دەكات كە بەسەر شەش ڕەهەنددا دابەشكراون، ئەوانیش، داهات، میدیا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەستكەوتەكان، كاریگەریی كۆمەڵایەتی و شوێنپێ.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆناڵدۆ وەك پێشەنگێكی ڕاستەقینەی بازرگانی لەدەرەوەی بوارەكەدا دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو براندە زۆرانەی كە هەیەتی، وەك سی ئاڕ سێڤن بۆ جلی ژێرەوە و پێڵاو و بۆن، ئەمە جگە لە وەبەرهێنان لە هۆتێلەكانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریكای لاتین و خانووبەرە لە سەرانسەری جیهاندا.

هەروەها پشكێك لە كاتژمێری گرانبەهای ئەڵمانی و پشكێك لە یەكێك لە بەناوبانگترین گروپە میدیاییەكانی پورتوگال، هەروەها پشكێك لە كۆمپانیایەكی پورتوگالی بەرهەمهێنەری پۆرسەلین و سیرامیك.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ جگە لەو مووچەی لە نەسڕ وەریدەگرێت كە ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆیە، ساڵانە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی دیكەی لە گرێبەست و ریكلامەكان دەست دەكەوێت.

هەر بە گوێرەی توێژینەوەكە، ساڵانە 22 ملیۆن و 300 هەزار هەواڵ لەسەر ڕۆناڵدۆ لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە 187 ملیۆن گەڕان لە گووگڵدا بۆ ناوەكەی دەكرێت، ناوی ناوبراو لە چوار هەزار كتێبی ئەمازۆندا هاتووە و لە 63 هەزار بابەتی زانستیدا دەركەوتوو.