
خافێر تیباسی سەرۆكی رابیتەی خولی ئیسپانیا لە وتارێكیدا لە كۆربەندی ئەوروپا رایگەیاند، لێدوانی یاریزانان و رەخنەكانیان چاوەڕوان كراو بووە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی یاریەكانەوە.
تیباس دەڵێت، یەكێتیە وەرزشیەكانی سەرجەم وڵاتان پەیوەندیەكی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و دژی ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نوێن چونكە ژیانی یاریزانان دەخەنە مەترسیەوە، جگە لەوەش تۆپی پێ دەكوژێت بەهۆی ئەوەی داهاتەكانیان دەچێتە دەست كۆمەڵێك یانە كە برە پارەیەكی زۆر لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجدەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، كێشەی تایبەتی لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید نییە و تەنها كێشەی نێوانیان ئەو شێوازی كار كردنەیەتی كە كاریگەری لەسەر تۆپی پێی ئیسپانیا هەیە بەتایبەت پرۆژەی سوپەر لیگ.
تیباس وتی، سوپاس بۆ خوا بەرشەلۆنە نەیتوانی چەند گرێبەستێكی تر ئەنجامبدات چونكە هەموو یاریەكی بە ئەنجامی 10 گۆڵی بێبەرامبەر دەبردەوە، لە ئێستادا ئەو یانەیە پاڵێوراوە بۆ هەردوو نازناوی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ، ئاستیان لەم وەرزەدا نایابە و لە دوو ساڵی رابردوو باشترن.