
خافێر تیباس سەرۆكی خولی ئیسپانیا وتی: هیوادارم كارلۆ ئەنچیلۆتی ئارامبگرێت، لالیگا ساختە نییە، هەموومان لەسەر پێویستی باشتركردنی سیستەمی ناوبژیوانی كۆكین، ئێمە ماوەیەكی زۆرە داوای ئەمە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێگای سەرسوڕمانە یانەی ڕیاڵ مەدرید كە ئێستا نیگەرانە لەو بابەتە، تا مانگی تشرینی دووەمی 2023 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی ئیسپانیا بووە، لەو كاتەشدا یەك وشەی لەبارەی ناوبژیوانییەوە نەوتووە.
دەشڵێت: كەناڵی ریاڵ مەدرید ناوەڕۆكی هەستیار لەسەر ناوبژیوانان بڵاودەكاتەوە، هەروەها ماوەیەكی زۆرە دۆسیەی نێگریرا ئاشكرا نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەو ماوەیەدا كەناڵی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بووە لە سەرقاڵكردنی ئێمە بە كلیپە بابەتییەكانی خۆی سەبارەت بە ناوبژیوانان.
جەختیشیكردەوە،ئیتر بوار بۆ بیانووی وەك گۆڕینی مۆدێلی خاوەندارێتی یان دەستبەسەرداگرتنی لالیگا نەماوە، چونكە تەنانەت سادەترین كەسەكانیش ئیتر باوەڕ بە ریاڵ مەدرید ناكەن.