
خاڤیێر تێباس، سەرۆكی لالیگا بە توندی رەخنەی لە رووداوەكانی مەراسیمی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس گرت و پێی وایە كە سووكایەتییان بە پیرۆزییەكان كردووە.
مەراسیمی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 زۆر رووداوی تێدا بوو، یەكەم جاریش بوو لە مێژوودا ئاهەنگەكە لە دەرەوەی یاریگا و لە شوێنێكی كراوەدا بكرێت.
ئەو مشتومڕەی كە بەشێك لە رووداوەكانی ئەم پاڵەوانەتییە گەورەیە دروستی كردبوو، رەنگدانەوەی بەرفراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەبوو تا ئەو رادەیەی كە خاڤیێر تێباس لە پێگەی فەرمی خۆی هاتە دەنگ.
سەرۆكی لا لیگا نوسیویەتی، قبوڵنەكراو، بێ رێزی، بەدناو كردن، بەكارهێنانی وێنەی دوایین ئێوارەخوان لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، سووكایەتیكردنە بەو كەسانەی كە مەسیحین، كوا رێزگرتن لە بیروباوەڕی ئایینی.
مەراسیمی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس بە بەشداری 3000 هونەرمەند و هەزاران وەرزشوان و هاندەر لە بەردەم رووباری سێن لە پاریس بەڕێوە و چوو و هەرچەندە ئاهەنگەكە مێژووی تۆمار كرد بەڵام رووبەڕووی چەندان رەخنە بوەوە.