خاڤێر تیباسی سەرۆكی خولی ئیسپانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بلومبێرگ رایگەیاند، پرۆژەی سعودیەكان شۆڕشگێرانەیە و گواستنەوەی ئەستێرەكانی تۆپی پێ بۆ خولەكەیان مافێكی ڕەوای خۆیانە.

تیباس ئاماژەی بەوەدا، ئەو وڵاتە لە چەندین بواری جیاوازدا گەشەسەندنی زۆری بەخۆوە بینیوە بە تایبەت لە تۆپی پێدا كە ئەوەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەرجەم بوارەكانی وەرزش.

وتیشی: هەمووان دەزانن ئەو وڵاتە میوانداری بەشێكی زۆری چالاكییە وەرزشیەكان دەكات بە نمونەی فۆرمولا وەن و ماتۆڕسواری و تێنس و بۆكسین تەنانەت لە توانایاندایە میوانداری جامی كۆپا ئەمریكاش بكەن.

دەشڵێت، هەر كەسێك دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر ركابەری كردن لە بواری وەرزشدا دەبێت رێككەوتن لەگەڵ وڵاتی سعودیە بكات چونكە سودێكی زۆریان دەبێت، ئەوانیش پەیوەندیەكی بەهێزیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.