ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد دوای سەركەوتنەكەیان بەرامبەر ۆلڤرهامبتۆن لە پریمەرلیگ دڵخۆشی خۆی بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە دەربڕی.

تین هاگ لەلێدوانەكانی بۆ بی بی سی ڕایگەیاند كە دەیانتوانی یاریەكی باشتر لەوەی پێشكەشیان كرد ئەنجام بدەن بەڵام دڵخۆشن بەو بردنەوەیە.

وتیشی: ڕكابەرەكەمان جووڵەیەكی زۆری هەبوو و پێویست بوو لەپێناو سێ خاڵی یاریەكە بجەنگین چونكە هیچ یاریەكی ئاسان لە پریمەرلیگدا نیە كە بێگومان ۆلڤرهامبتۆن تیپێكی بەهێزە و هیوادارین لە یاری داهاتوومان بەرامبەر تۆتنهام ئاستی خۆمان باشتر بكەین.

لەبارەی ئاستی ئۆنانا و ماونتیشەوە ئاماژەی بەوەكرد كە ئۆنانا چەندین تۆپی باشی گەڕاندەوە و دەركەوتنێكی نایابی هەبوو، ماسۆن ماونتیش ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد وەك ئەوەی چاوەڕێی لێدەكرا.