دوای بردنەوەی شەیتانە سورەكان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، ئیریك تین هاگی راهێنەری مان یونایتد دەڵێت: كەش و هەوا زۆر گۆڕا لە تایمی یەكەمەوە بۆ تایمی دووەم، بەڵام ئەگەر سەیری تایمی یەكەم بكەیت بۆت دەردەكەوێت كە ئێمە بەهۆی هەندێ هەڵەوە دواكەوتوین، لەو ساتانەی كە تەركیزمان لەسەر نەبوو پێموایە لە یاریەكی باشمانكرد و هەوڵی تەواوەتیمان دا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆتایی گێمی یەكەمدا بە تیپەكەی وتووە بەردەوامبن لە باوەڕبوون، بەردەوام بن لە دووبارەكردنەوەی ئەوەی كردمان و زیاتریش بكەن، پێویستمان بە فشاری زیاتر و زیاترە

سەبارەت بە كاردانەوەی یاریزانەكانی لە تایمی دووەمدا، تین هاگ جەختی لەوەكردەوە: پێش یارییەكە وتویەتی كە ئەوان ڕكابەری ئارسناڵ بوون، هەروەها ڕكابەری لیڤەرپوول بوون، بۆیە ئەگەر بە باشترین شێوە یاری بكەن و كاراكتەری خۆیان پیشانبدەن، دەتوانین لە هەر یانەیەك ببەنەوە.

لە كۆتایشدا وتی: پریمەرلیگ هاوشێوەی چامپیۆنز لیگە، یاریزانەكانیشم متمانەیان بە خۆیان هەیە بۆ یاریكردن، گارناچۆ دوای یارییەكەی وێستهام نا ئومێدبوو بەڵام، ئەم یارییە نایاب بوو، دوو گۆڵەكەی شایەنی خەڵاتكردنە، هۆیلاندیش دەزانێت كە دەتوانێت كاری باش ئەنجامبدات و لە هەموو ئاستێكدا دەتوانێت سەرنجراكێشبێت.