دوای شكستیان بەرامبەر لیڤەرپوول تین هاگی راهێنەری مان یونایتد وتی: ئێمە هەڵەمان كرد و ئەوان زۆر یەكلاكەرەوە بوون لە كۆتاییهێنان بە هێرشەكانیان.

هەروەها لیڤەرپوول ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد و كۆمەڵێك هەڵەی تاكەكەسی ئێمەی دووچاری ئەم شكستە كرد.

دەشڵێت: ڕوونە لیڤەرپوول شایەنی بردنەوە بوو، بەڵام پێویستە قبوڵی بكەین و شێوازی یاریكردنمان باشتر بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بەردەوامبین و بجەنگین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوو وەرزی ڕابردوودا دوو نازناویان بەدەستهێناوە، ئەم وەرزەش لەگەڵ ئەو كۆمەڵە یاریزانانەی هەیانە یەكگرتوو دەبن و بزانن دەگەنە كوێ، لەبەر ئەوەی هێشتا زووە بۆ بڕیاردان.