لە تیروپشکی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی دیپۆرتیڤۆ مینێرا دەبێتەوە و یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی بارباسترۆ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بەرامبەر ماربێلا یاریدەکات.

یانەی ئەتلەتیک بلباوی پاڵەوانی وەرزی رابردووش دەبێتە میوانی یانەی لۆگرۆنێس، یانەکانی بۆرفیرادێنا و گرانادا بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد و گرانادا یاریدەکەن. بڕیارە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لە پێنج و شەش و حەوتی مانگی یەکی داهاتوودا بەڕێوەبچن و دوای هەفتەیەکیش یارییەکانی قۆناغی 16 ئەنجامبدرێن، یاری کۆتاییش لە 26ی مانگی چواردا ئەنجامدەدرێت.