تیروپشكی یۆرۆی 2024 راكێشرا و چەندین یاری ئاگرینی تێدایە و پاڵەوانی پێشوو لە گرووپی مەرگدایە.

لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە شاری هامبۆرگ تیروپشكی یۆرۆی 2024 راكێشرا بە ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ كە هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا و سكۆتلەندا و هەنگاریا و سویسرا لە كۆمەڵەی یەكەمن هەروەها كۆمەڵەی دووەم پێكدێت لە ئیسپانیا و كرواتیا و ئیتاڵیا و ئەلبانیا.

لە كۆمەڵەی سێیەم هەڵبژاردەكانی سلۆڤینیا و دانیمارك و سڕبیا و ئینگلتەرا تێدایە و كومەڵەی چوارەم پێكدیت لە فەرەنسا و هۆڵەندا و نەمسا و هەڵبژاردەیەك لە پلەی ئۆفی ئەی.

كۆمەڵەی پێنجەم بەلجیكا و سلۆڤاكیا و ڕۆمانیا و هەڵبژاردەیەك لە پلەی ئۆفی بی لە خۆ دەگریت و كۆمەڵەی كۆتای و شەشەم هەڵبژاردەی پورتوگال و توركیا و چیك و هەڵبژاردەیەك لە پلەی ئۆفی سی پێكدێت.

وابڕیارە یارییەكانی یۆرۆی 2024 لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەبچێت و لە 14ی مانگی شەشی ساڵی 2024 دەست پێدەكات تا 14 مانگی حەوتی هەمان ساڵ دەبێت و یەكەم یاری لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سكۆتلەندا بەریوە دەچێت لە یاریگای ئالیان ئەرینا.