
ئارسن ڤینگەری فەرەنسی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لو باریزیان دوپاتیكردەوە كە لە سەرەتای وەرزەوە وتویەتی یانەی پاریس سان جێرمان دەتوانێت ئەم وەرزە بكاتە باشترینی خۆی.
ڤینگەر لە وەڵامی پرسیاری كام یانە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ، ئاشكرایكرد، پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی یەكەمە بۆ بردنەوەی نازناوەكە چونكە ئاستێكی نایابیان هەیە.
وتیشی: پێویستە یانە فەرەنسیەكە هەموو هەوڵێك بدات تا لە یاریگای بروسیا دۆرتمۆند بردنەوە بەدەستبهێنێت تا لە یاری گەڕانەوەدا رووبەڕووی هیچ كێشەیەك نەبێتەوە.
دەشڵێت: كیلیان مباپێ و هاوڕێكانی لە یانەی پاریس سان جێرمان ئەوەندە توانایان هەیە كە بتوانن دۆرتمۆند تێبپەڕێنن و سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ مسۆگەر بكەن.