
تۆڕی ریلڤیۆ بڵاویكردووەتەوە ڤینیسۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت كاری سەربەخۆ ئەنجام بدات و لە بواری تۆپی پێ گەشەی زیاتر بكات.
سەرچاوەكە بڵاویكردووەتەوە ئەستێرە بەرازیلییەكە دەیەوێت لەگەڵ چەند وەبەرهێنانێكدا یانەیەكی پورتوگالی بەناوی ئالڤێركا بكرێت.
ئالڤێركا لە ئێستادا لە خولی پلەی دووی وڵاتی پورتوگال یاری دەكات و لە ساڵی 1939 دامەزراوە، بەڵام لە ساڵی 2005 توشی قەیرانێكی سەختی دارای هاتووە و تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە بگەرێتەوە ریزی گەورەكانی پورتوگال.
ریلیڤیۆ ئاماژەی بەوەكرد ڤینیسۆس 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئەم یانەیە تەرخان كردووە و دەیەوێت سەرجەم پشكەكانی بەناوی خۆیەوەبێت و ئامانجی ئەوەیە ئالڤێركا بگەرێنێتەوە ریزی پلە نایابی پورتوگال.
ڤینیسۆس جۆنیۆر لە ساڵی 2024 بە چوارەم دەوڵەمەندترین وەرزشكاری ساڵ دیاریكرا و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید یەك ملیار یۆرۆیە و ئەمەش بەرزترین نرخە لەنێوان یاریزانانی تۆپی پێدا.