
لە درێژەی كارە خێرخوازیەكانیدا، ڤینیسیۆس جونیۆر بڕیارە زیاتر لە سێ ملیۆن یۆرۆ لە بەڕازیل تەرخان بكات بە تایبەتی لە پڕۆژەیەكی كۆمەڵایەتیدا لە زێدی خۆی لە ساو گۆنكالۆ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی گلۆبۆسپۆرت، ئەستێرەكەی یانەی ڕیال مەدرید سێ ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ تەرخاندەكات بۆ كاری خێرخوازی، كە یەكێكیان پەیمانگایەكە بەناوی ڤینی جونیۆرەوە، شوێنەكەی پێشتر قوتابخانە بووە و داخراوە لە ئێستادا بەڵام لەلایەن یاریزانەكەوە دەگۆڕدرێت بۆ دامەزراوەیەكی گەورە بۆ خزمەتكردنی پێنج هەزار كەس.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو زەویەی كە ئەم سەنتەرە نوێیەی تێدا دروست دەكرێت لە ماوەی چەند ساڵێكدا بە تەواوی نۆژەندەكرێتەوە.
جێی باسە، ئەمە یەكەمینجار نییە ڤینیسیۆس كاری خێرخوازی دەكات و پێشتریش چەندین جار یارمەتی هەژارانی داوە و پرۆژەی خێرخوازی بە ئەنجام گەیاندووە لە وڵاتەكەیدا.