
ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ، لە لێدوانێكی كۆنفرانسی رۆژنامە نوسیدا دەڵێت: حەزدەكەم تا كۆتایی ژیانی وەرزشیم لە ریاڵ مەدرید بمێنمەوە بەڵام بەڵێنم بە باوكم داوە بگەڕێمەوە فلامینگۆ ، بۆیە پەیوەست دەبم بەو بەڵێنەوە لە كۆتاییەكانی ژیانی وەرزشیمدا .
ڤینسیوس جونیۆر باسی لە مباپێ كردوو وتی: لە ریاڵ مەدرید هەمووان حەز دەكەن یاری لەگەڵ بكەن و هیوادارم ئەوە روو بدات چونكە مباپێ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكان، رەنگە باشترینیش بێت لە جیهاندا .
ئەستێرە بەرازیلیەكە باسی لە بابەتی رەگەز پەرستی كردوو دوپاتیكردەوە ، ئەگەر بە تەنها روبەروی ئەو هێرشە رەگەز پەرستیانە ببێتەوە رەنگە لەبەر ئازاری دەرونی بمرێت هەروەها دەڵێت : ئیستیڤزاز كردنی هاندەران بۆ یاریزان پاڵنەرە بۆ وەڵامدانەوە و ئەوەم پێ خۆشە بەڵام بابەتی رەگەز پەرستی دەروونی یاریزان دەروخێنێت .
لە كۆتایدا جونیۆر باسی لە هاوڕێیەتی خۆی و كاما ڤینگا كرد و وتی : ئەم هاوینە كاماڤینگام بردۆتە بەڕازیل ئێستا ئەو یەكێكە لە ئێمە و وەك ئێمە گۆرانی دەڵێت و سەما دەكات ئێمە زۆر دڵخۆشین .