
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی یاریزانی ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەی خەڵاتی گلۆب سۆكەر وەك باشترین یاریزانی جیهان و باشترین هێرشبەر بۆ ساڵی 2024 رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە شانبەشانی گەورەكانی ئەوروپا.
دوپاتیشیكردەوە، تا گەیشتووەتە ئەو قۆناغە كارێكی زۆری كردووە و سەختی زۆری چەشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەكات كە پشگیری بوون و لە تەنیشتییەوە بوون.
ڤینیسیۆس وتیشی: من نوێنەرایەتی زۆرێك لەو منداڵانە دەكەم كە لە شەقامەكاندا یاری دەكەن و گەورە بوون، ئەوەش زۆر یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی لەم ساتەدا بگەمە ئەم قۆناغە.
جەختیشیكردەوە شانازی دەكات كە لە ئاهەنگێكدا بوونی هەبێت نەیمار و كریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدابێت، هەروەها ئەگەر رۆناڵدۆ پێی بڵێت باشترینە ئەوا خۆی بە باشترین دەزانێت.