
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ریكۆرد، ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ كۆمەڵێك وەبەرهێنی بەڕازیلی و پورتوگالی زۆرینەی پشكەكانی یانەی ئەلڤێركای پورتوگالییان كڕیوە.
لەم بارەوە ڕیكاردۆ ڤیسێنتین كە خاوەنی پێشووی یانەكەیە بۆ رۆژنامەی ریكۆردی ئاشكراكردوە، ، دەستبەرداری بەرپرسیارێتی خۆی بووە و پشكەكانی كە لە نێوان لەسەدا 70 بۆ 80 بوون بە ڤینیسیۆس و هاوبەشەكانی فرۆشتووە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا بڕی گرێبەستەكە ئاشكرا نەبووە، بەڵام لە ماوەی داهاتوو بە فەرمی بەناوی ئەو كەسانەوە رادەگەیەندرێت كە یانەكەیان كڕیوە.
یانەی ئەلڤێركا لە لیشبۆنەیە و لە ئێستادا لە خولی پلە دووی پورتوگالدایە و بە جیاوازی دوو خاڵ لەدوای پێشەنگەوەیە، ئەمەش وایكردووە نزیك ببنەوە لە خەونەكەیان كە گەیشتنە بە خولی پلە یەك.
یانەی ئەلڤێركا لە ئێستادا 15 یاریزانی بە رەچەڵەك بەڕازیلی لەخۆدەگرێت و گرنگییەكی زۆر بە بەهرەمەندەكانی سامبا دەدرێت، هەروەها لەلایەن راهێنەرێكی كۆستەریكی سەرپەرشتی دەكرێت.