ڤیتۆر رۆكی هێرشبەرە تازە لاوەكەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا بە یەدەگ لە خولەكی 62 و هاتە ناو یاریگاو لە خولەكی 64 گۆڵێكی تۆماركرد و بووە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە لە لایەن بلاوگراناوە، لەم بارەیەوەش وتی: زۆر دڵخۆشم كە یەكەم گۆڵم لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆماركرد و سەركەوتنم بەدەستهێنا، ماوەیەكی زۆریش بوو بەدوای ئەم ساتەدا دەگەڕام.

رۆكی دەڵێت: بیرمە كاتێك منداڵ بووم خەونم بەوە دەبینی بەم درێسە گۆڵێك تۆمار بكەم، خەونەكەم هاتەدی، هەموو ڕۆژێكیش بەبێ وەستان كاردەكەم، دڵنیام كە شتەكان لێرە لە ئیسپانیا بە باشی بەڕێوەدەچن، سەرەڕای جیاوازی لەگەڵ بەڕازیل، چونكە لێرە تۆپی پێ زۆر خێراترە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین شت بردنەوەی یارییەكە و بەدەست هێنانی سێ خاڵەكەبوو.