
یەكێتی تۆپی پێێ توركیا لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكرد كە سەرجەم چالاكییە وەرزشیە جیاوازەكانی وڵاتەكەیان راگیراوە بۆ كاتێكی نادیار دوای هێرشكردنە سەر ناوبژیوانێك لە یاریەكی خولی پلە یەكدا.
یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئەنقەرە گوجۆ و چەكور ریزەسپۆر لەلایەن سەرۆكی یانەی ئەنقەرە گوجۆ هێرشكرایە سەر ناوبژیوانی یاریەكە و لێدانیكی توندی ئاڕاستە كرد كە ئەوەش بووە هۆكاری ئازار پێگەیشتنی و ئاوسانی چاوی چەپی.
لە دوای لێدانەكە ئەو ناوبژیوانە كەوتووەتە سەر زەوی و دواتریش چەند كەسێكیش لەو كاتەدا بەردەوام دەبن لە لێدانی و پاشان بە هاوكاری چەند یاریزانێك و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بەرز دەكرێتەوە و دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی یاریگاكە.
یەكێتیەكە دوپاتیكردووەتەوە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نا مرۆڤانە دەكەن و هیوادارن بە خێرایی ناوبژیوانەكە چاكببێتەوە و پشتگیری تەواوی دەكەن، رێ و شوێنی توند دەگرنە بەرامبەر ئەو سەرۆك یانەیە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لەو ناوبژیوانەیان داوە و توندترین سزا دەدرێن.
دواتر یانەی ئەنقەرە گوجۆ كە هۆكاری بابەتەكە بوون داوای لێبوردنیان كرد و لە ئێستاشدا وڵاتی توركیا لە ژێر هەڕەشەی ئەوەدایە كە لە كەیسی میوانداری كردنی یۆرۆی 2032 دووربخرێتەوە لەلایەن یوفاوە.