ئیدواردۆ كاماڤینگای ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، پاش ئەوەی لە راهێنانەكانی یانەكەی وەك ئامادەكاری بۆ یاری كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا، بەهۆی بەركەوتنی لەگەڵ چوامینی هاونیشتیمانی تووشی پێكان بوو و لەو ساتەوە نەیتوانیوە یاری ئەنجام بدات، بەم نزیكانە دەگەرێتەوە یاریگاكان.

تۆری ریلیڤیۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر چارەسەری پێكانەكەی كاماڤینگا بەم شێوازە بەردەوامبێت، یاریزانەكە تاوەكوو 15 ی ئەم مانگە دەست دەكاتەوە بە راهێنانی بە كۆمەڵ و بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو ئامادەدەبێت بۆ یاریكردن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بە گەرانەوەی كاماڤینگا بەشێكی زۆری كێشەكانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید چارەسەردەكات، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر تامەزرۆیەوە بۆ گەرانەوەی ئەستێرە فەرەنسییەكە لە نزكترین كاتتدا.

ئیدواردۆ كاماڤینگا لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری لە 145 یاریدا كردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربكات، ئاستێكی زۆرباش پێشكەش بكات.