پاش ئەوەی لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا، لیۆنێل میسی تووشی پێكان بوو لە پاژنەی پێیدا ئەستێرەكە تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە یاریگاكان و لە چەندین یاری گرنگی یانەكەشی بێبەش بووە.

لە ئێستادا رۆژنامەی ئاس ئیسپانیا لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی بۆ یاریگاكان، نووسیویەتی: لیۆنێل مێسی لە مانگی ڕابردوودا مەشقە تایبەتەكانی بەباشی ئەنجامداوە، پێدەچێت لە كۆتایی ئەم مانگەدا پەیوەندی بە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەیەوە بكات و لە ماوەی كەمتر لە دە ڕۆژی داهاتوودا.

ئینتەر میامی لە دوایین یازدە یاریدا لە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی بێبەش بووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش یاریزانەكانی تاتا مارتینۆ توانیانە هەشت جار سەركەوتن بەدەست بهێنن لە كاتی ئامادەنەبوونی كاپتنەكەیان، بەڵام هەفتەی رابردوو لە جامی خولەكانی ئەمریكا كرانە دەرەوە پاش دۆڕانیان بە كۆڵۆمبۆس.

ڕۆژی 24ی ئاب، ئینتەر میامی لە خولی ئەمریكا ڕووبەڕووی سیسیناتی دەبێتەوە، یارییەك كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە دوا یاری قوتابیانی تاتا مارتینۆ دەبێت بەبێ لیۆنێل مێسی.