بەپێی بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، نیكۆ ویڵیامز بە بەڕێوبەرانی ئەتلەتیك بلباوی راگەیاندووە، دەیەوێت رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە سەرەتای مانگی حەوت بچێتە ریزەكانی بەرشەلۆنە، بارسا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نیكۆ دەدات كە 58 ملیۆن یۆرۆیە و چوار ملیۆن یۆرۆش وەكو باج دەچێتە سەر نرخەكە.

یاریزانە 22 ساڵانەكەی بلباو 12 ساڵە لە ریزی بیلباو یاریی دەكات و لە تیپی لاوانی ئەو یانەوە پێگەیشتووە، تاوەكو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسكییەكە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهاكەی 70 ملیۆن یۆرۆیە.