بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە لایەن ناوەندی سۆرانی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان لە قەزای ڕواندز خولێکی سەرەتایی بۆ شاخەوانانی دەڤەرەکە ئەنجام درا.

خولەکە ڕۆژانی ‌٩و١٠ی ٢ی ٢٠٢٤ لە کتێبخانەی گشتی ڕواندز بەڕێوەچوو، چەند گروپێک بەشدارییان تێدا کرد.

سەبارەت بە ئەنجامدانی خولەکە دانیاڵ نەبی سەرۆکی ناوەندی سۆرانی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بۆ ڕێگای کوردستان گوتی" لە خولەکە فێرخوازان ئاشنا کران بە ناسینی کەلوپەلەکان و چۆنیەتی سەرکەوتن و دابەزینەکان، لە گەڵ هەموو ئەو یاساو ڕێسایانەی لە شاخەوانی ستاندارد بەکاردێت".

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی" ئامانج لەم خولە ئەوەیە ئاستی شاخەوانی لە کوردستان بەرەو ستانداردی جیهانی بڕوات و لە هەڕەمەکی دەربازببێت، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و ئەزموونی شاخەوانانە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی گەشتەکانیان  ئەنجام بدەن".

No description available.

No description available.