
پێش روبەڕوبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی یۆرۆی 2024 واتكینزی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا رایگەیاند، شكستپێهێنانی ئەوان سەختە، تەنیا یەك هەلیان پێویستە بۆ بردنەوەی یارییەك، گرنگ نییە ئەوان یارییەكی خراپ بكەن یان یاریزانەكان ڕۆژێكی خراپ بەسەر ببەن، چونكە ئەوان لە ئاستێكی جیهانیدان و هەموو كاتێك دەكرێت بچنە یاریگاوە و گۆڵ تۆماربكەن.
جێی باسە، یاریزانەكە لە یاری پێشووی هەڵبژاردەكەی لە قۆناغی چارەكی كۆتایی لە خولەكەكانی كۆتایی چووە نێو یاریگا و توانی گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەكەی لە خولەكی 90 تۆماربكات.
واتكینز وتیشی: كاتێك تەماشای تیپێكی وەك ڕیاڵ مەدرید دەكەیت لە یارییەكی چامپیۆنزلیگدا، ئەوان هەست بە ئاسوودەیی دەكەن بەبێ تۆپ چونكە دڵنیان كە كاتێك تۆپەكە وەردەگرن بڕیارە گۆڵ تۆمار بكەن، هەست دەكەم لێرەش هەمان شت بەسەر ئێمەدا دێت، هەمیشە دڵنیاین كە وەك ڕیال دەتوانین لە یەك ساتدا كۆتایی بە هەموو شتێك بهێنین، تەنانەت ئەگەر لە دواوەش بین.