
لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزواین ڕۆنی ئەستێرەی پێشویی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەڵێت: شتێكی گەورەیە یانەی ئینتەرمیامی میسی گواستۆتەوە، بەڵام ئەو یاریزانانەی دێنە خولی ئەمریكی دەبێت چاوەڕێی ئەوە بكەن كە خولێكی پڕ ڕكابەری چاوەڕێیان دەكات و خولەكە ئاسان نیە.
ڕۆنی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ئەستێرەیەك كە پەیوەندی بە خولی ئەمریكییەوە كردووە، زاڵ نەبووە بەسەر ڕكابەرییەكاندا و توشی ئاڵانگاری زۆر بووە كە پێشتریش چەندین ئەستێرەی وەك دەیڤد ڤیای ئیسپانی و تیری هێنری فەرەنسی و لۆرێنزۆ ئینسینی و چەندین یاریزانی تریش لەم خولەدا یارییان كردوە.
ڕۆنی دەشڵێت" خولی ئەمریكی شانازی بەتەواوی ئەو ئەستێرانەوە دەكات كە یارییان تێدا كردوە، میسیش توانای ئەوەی هەیە كە خولەكە دەباتە ئاستێكی ترچونكە ئەمریكیەكان براوەكانیان خۆش دەوێت و دەیانەوێت چێژ وەربگرن میسیش توانای ئەم كارانەی هەیە.
میسی دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمانی جهێشت دور لەهەموو پێشبینیەكان پەیوەندی بەیانەی ئینتەرمیامیەوە كرد و لە وەرزی نوێدا لەگەڵ یانە نوێكەی بەشداری لە ڕكابەرییەكانی خولی ئەمریكی دەكات