
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، لە ماوەی داهاتوودا لەپێشینەی كارەكانی كارگێڕی بەرشەلۆنە گواستنەوەی بەرگریكارێك بوو، بەهۆی هەستكردن بە بێهێزی یانەكەیان لەكاتی یاریكردن بەبێ تۆپ.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە بەنیازن یاریزانێكی باڵی هێرشبەر لەخۆبگرن، نێكۆ ویلیامز یاریزانی باڵی ئەتلەتیك بلباویش بژاردەی یەكەمیانە.
بلاوگرانا پێشكەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە دانوستانەكانی لەگەڵ لالیگا سەبارەت بە گەرەنتی دارایی بۆ تەواوكردنی ئەم گرێبەستە.
دوپاتیشیكردەوە، ویلیامزی تەمەن لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرشەلۆنە گرنگی زیاتری لە لویس دیازی یاریزانی لیڤەرپوول و دانی ئۆلمۆی یاریزانی لایپزیگ پێدەدرێت.
سپۆرت رونیشیكردووەتەوە، بەرشەلۆنە بەنیازە پارەیەكی زیاتر بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێك تەرخان بكات و یاریزانێكی هێڵی ناوەراست بە خواستن یان تێچووی كەمتر بگوازێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر بەرشەلۆنە ویلیامز بەدەستبهێنێت ئەوا ئەنسۆ فاتی دەبێتە قوربانی كە لە یانەی برایتۆن بە خواستن یاری دەكرد و گەڕاوەتەوە بۆ یانە كەتەلۆنیەكە.