
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەنووس بن جاكۆبس لە ماڵپەڕی گیڤمی سپۆرت، یانەی هیلالی سعودی بەدواداچوون بۆ دۆخی محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپوول دەكات.
باسی لەوەشكردووە، بەرپرسانی یانە سعودییەكە پەیوەندییان بە یانە ئینگلیزییەكەوە كردووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی ئەوان بزانن لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە میسریەكە پێش كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی.
رۆژنامەنووسەكە روونیكردووەتەوە، ڕەنگە لیڤەرپوول ڕێگە بە سەڵاح بدات بە خۆڕایی بڕوات ئەگەر گرێبەستەكەی درێژ نەكاتەوە، هاوكات یانەی هیلال بیر لەوە دەكاتەوە ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەش بكات.
جەختیكردەوە، ئۆفەرەكەی هیلال بۆ محەمەد سەڵاح موچەی ساڵانەی 160 ملیۆن پاوەند دەبێت، ئەوەش هاوتای موچەی ئێستای كریستیانۆ رۆناڵدۆیە لەگەڵ یانەی نەسڕ.