ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان وادەی سەرەتایی بۆ پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ كەمپی ئامادەكارییەكانی یانەی نەسڕ بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی سعودی، ئامادەنەبوونی كریستیانۆ لە كەمپی مەشقەكانی نەسڕ لە حەوتی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە، تا سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو درێژدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشداری نەكردنی هێرشبەرەكەی نەسڕ دەگەڕیتەوە بۆ خشتەی یارییەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال لە كاتی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا.

لەم بارەیەوە رۆژنامەكە رایگەیاندووە، كریستیانۆ لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەكەی ڕێككەوتووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە كەمپی دووەمی مەشقەكانی یانەكەی بكات لە شاری ماربێلای ئیسپانیا.

هەروەها رەنگە بەم نزیكانە ئەستێرە پورتوگالییەكە دەست بە مەشقەكانی بكاتەوە، ئەگەر خیزانەكەی رازیببن كەمێك لە وەرگرتنی ك  اتی پشوەكانیان خۆشببن.