
پێش یارییەكەی ئەمشەویان بەرامبەر سیڤییە لە قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆپا لیگ، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، یاریەكەیان قورسە چونكە بەرامبەر یانەیەك یاریدەكەن كە زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێناوە.
ئەلێگری وتی: یاری یەكلاكەرەوە لە هەفتەی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و پێویستە بۆ ماوەی 180 خولەك بە باشترین شێوە ئامادەبین بۆ رووبەڕووبونەوەیان.
وتیشی: سەرجەم یارییەكان گرنگی خۆیان هەیە لە كۆتایی وەرزەدا و پێویستە یاریزانە یەدەگەكانیش بە باشترین شێوە ئامادەبن تا هاوكاری تیپەكەیان بكەن.
دەشڵێت، ئامانجمان ئەوەیە كە سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگ بەدەستبهێنین و لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیدا بین لە كۆتایی ئەم وەرزەدا و بەو ئامانجانە دەچینە یاریگاوە.
سەبارەت بە ئەگەری كەمكردنەوەی خاڵەكانیان لە خولی ئیتاڵیا، ئەلێگری ئاماژەی بەوەدا كە كارگێڕی یانەكەیان كاری یاسایی خۆی كردووە و بەردەوامیش دەبێت لە بەرگریكردن.
رونیشیكردەوە، ئەنخێل دی ماریا بەردەوام لە كاتە پێویستییەكاندا بە باشترین شێوە دەردەكەوێت و میلیكیش لەم وەرزەدا ئاستێكی نایابی پێشكەشكردووە