
چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەركوزن پێش روبەروبوونەوەی لایپزیگ دوپاتیكردەوە، راهێنەری لایپزیگ كوالیێتییەكی باش و كەسایەتییەكی بەهیزی هەیە، یارییەكەشیان وەك و یارییەكەی چامپیۆنز لیگ دەبێت و قورس دەبێت.
باسی لەوەشكرد، بەو پەری خۆشحاڵییەوە چاوەڕێیی یەكەم یاری ئەم وەرزەی خولەكە دەكەن لە یاریگای خۆیان و دڵنیان كە هاندەرێكی زۆر دێن بۆ ئەوەی چێژ لە یاریكردنیان ببینن.
دوپاتیشیكردەوە، جۆناسان تا بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری یارییەكەیان دەكات و موكیلێی بۆ یەكەم جار لە پێكهاتەی یانەكەیان ەبێت.
ئەلۆنسۆ وتیشی: ئێمە ئارامین، دڵخۆشین بە پێكهاتەكە، ئێمە ڕكابەرییەكی زۆرمان هەیە بۆ هەموو پۆستێك، بەو هۆیەوە تەنها تەركیزمان لەسەر خۆمانە و گوێ بە هیچیتر نادەین.