دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەی بلەوگرانا كەلەم میركاتۆیەدا گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا واژۆكردووە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكرد، هانسی فلێكی راهێنەر توانی زۆربەخێرایی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یانەكەدا بمگونجێنێت و هاوكاریم بكات بۆئەوەی هەماهەنگی لە یاریزانەكاندا بكەم.

ئەستێرە ئیسپانیییەكە ئاماژەی بەوەكرد رافینها یەكێكە لەباشترین یاریزانەكانی ئێستای تۆپی پێ و لەژووری جل گۆڕیندا، وەك یەكێك لە یاریزانە بە ئەزموونەكان مامەڵە دەكات.

ئۆلمۆ وتیشی هەر یاریزانێك دێتە یانەی بەرشەلۆنە دەبێت بۆ بردنەوە یاری بكات و لە پێناو لۆگۆی بلەوگرانا بجەنگێت.

لەدرێژەی قسەكانیدا دانی ئەوەشی راگەیاند پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ یاماڵ و پێدری و لیڤاندۆڤسكی هەیە دەیەوێت بەهاوكاری سەرجەم یاریزانەكان گۆڵی زیاتر بۆ بەرشەلۆنە تۆماربكات.

ئەستێرە ئیسپانییەكە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بەشداری دوو یاریكردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ تۆماربكات و ئاستێكی بەرز پێشكەشبكات.