
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
جولیان لە هاوینی ساڵی 2022 بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ریڤەر پلەیتەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد، ماڵپەڕی فەرمی ئەتلەتیكۆ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستەكە نوسیویانە، ئەتلەتیكۆ مەدرید لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی رێكەوتنی ئەنجامداوە بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز تا ساڵی 2030.
رۆخێبلانكۆس لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئەم ئەستێرەیە 75 ملیۆن یۆرۆ و 20 ملیۆن گۆڕانكاری بە یانە ئینگلیزیەكە داوە، ئەستێرەكەی تانگۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو ساڵی 2029 دەبێتە یاریزانی یانە ئیسپانیەكە.
جێی باسە، ئەلڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 54 یاریدا كرد، 19 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو، بەهۆی ئەوەی لە پێكهاتەی سەرەكی پشتی پێنابەسترا روویكردە ئەتلەتیكۆ مەدرید.