
یارییەكانی خولی ئیسپانیا بەردەوامی هەیە و ئەمشەو لە هەفتەی 36دا و لە كاتژمێر هەشت و 30 خولەكدا، یانەی ریاڵ سۆسیداد میوانداریئەلمیریا دەكات و جیرۆنا دەبێتە میوانی سێلتا ڤیگۆ.
لە كاتژمێر 11شدا، یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی بەلەدوەلید دەبێتەوە.
سبەینێش چەند یاریەكیتر بەڕێوەدەچن، لە كاتژمێر هەشت و 30 خولەكدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە پێناو گەڕانەوە بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی رایۆ ڤاییكانۆ دەكات.
لە هەمان كاتدا، یانەی سیڤییە لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئێلچی و هەردوو یانەی ڤیاریاڵ قادیش رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
لە كاتژمێر 11شدا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە پێناو پارێزگاریكردن لە پلەی دووەم دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل، یانەی ریاڵ بیتیس میوانداری یانەی خیتافی دەكات.