سيروان سعيد

ئەمڕۆ گەڕێكى ديكە لە خولى ناياب بەڕێوە دەچێت و  پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات پێشبڕكێى يەكەم دەكەن .

ئەمڕۆ چوار شەممە 19/4/2023 چەن ياريەك لە خولى ناياب ئەنجامدەدرێت . لەم گەڕەدا كێبڕكێ لە نێوان يانەى دهۆك و زاخۆ دەبێت كە دهۆك بة 25 خاڵ لە پلەى  چواردەيەمى خولەكە دێت و يانەى زاخۆش بە 23 خاڵ لە پلەى 15 يەمى خولەكە دێت دهۆك ئەيەوێت بردنەوە تۆمار بكات و خۆى لە دابەزين دوور بخاتەوە , هەروەها زاخۆش بە هەمان شێوە ئەيەوێت بردنەوە تۆمار بكات و مەترسى دابەزينى لە خولى ناياب دوور بخاتەوە. لە لايەكى ديكە ركابەريەكى توند لە نێوان هەر دوو يانەى پێشمەرگەی هەولێر و ئارارات دەبێت كە  بە 44 خاڵ يەكەم و دوەمى خولەكەيان گرتوەو ئەيانەوێت بە دۆڕانى ڕكابەرەكەی 3 خاڵ بكەوێتە پێش ئەوی دیكەیان و خۆی لە پاڵەوانی نایاب نزیك بكاتەوە  . هەر چەندە هێشتا گەڕى ديكە ماوە بۆ يەكلابونەوەى پالەوانى ناياب.