
ئەمڕۆ چوارشەممە لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ و لە كاتژمێر حەوت و 45 خولەكدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی شاختاری ئۆكرانی دەكات.
بەرشەلۆنە لە دوو یاری رابردوودا بردنەوەی بەدەستهێناوە و دەیەوێت بە بردنەوە بەرامبەر شاختار رێژەی گەیشتنی بە قۆناغی 16 زیاتر بكات، لە هەمان كاتیشدا هەردوو یانەی لازیۆ و فاینۆرد رۆتردام رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
لە كاتژمێر 10شدا، لە كۆمەڵەی شەشەمدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاری لوتكەدا میوانداری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەكات، نیوكاسل یونایتد و بروسیا دۆرتمۆند رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
لە یارییەكانی تریشدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتە میوانی یۆنگ بۆیزی سویسری، ئەتلەتیكۆ مەدرید و پۆرتۆ رووبەڕووی سێلتیك و ئەنتوێرپ دەبنەوە.