
یارییەكانی خولی نایابی ئینگلتەرا بەردەوامی هەیە و لە كاتژمێر پێنجی ئێوارەدا و لە هەفتەی چوارەمدا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی فولهام دەكات.
مانچستەر سیتی كە لەم وەرزەدا نۆ خاڵی بەدەستهێناوە لە سێ یاریدا و دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی بكات و چوارەم بردنەوەی بەدوای یەك بەدەستبهێنێت.
یانەی چێڵسیش لە یاریگای ستامفۆرد بریج رووبەڕووی نۆتینگهام فۆرست دەبێتەوە، تۆتنهام دەبێتە میوانی بێرنلی، لە كاتژمێر حەوت و 30 خولەكدا یانەی نیوكاسل بەرامبەر برایتۆن یاریدەكات.
یەكشەممەش لە كاتژمێر چواردا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێلد رووبەرووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە، دواتر لە كاتژمێر شەش و 30 خولەكدا و لە یاری لوتكەی هەفتەكەدا یانەی ئارسناڵ میوانداری مانچستەر یونایتد دەكات و هەردوو یانەكەش دەیانەوێت سێ خاڵی یاریەكە بەدەستبهێنن تا زیاتر لە مان سیتی پێشەنگ دوورنەكەونەوە.