هاوڕێ کرێکار 

ئەمڕۆ وەرزێکی نوێى خولی نایابی کوردستان بەبەشداری ۱٦ یانە دەست پێدەکات و یارییەکانی خولەکە بە شێوەی خولی دەبێت .

وابریارە ئەمڕۆ، چوار یاریی لەگەری یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولەکە بەڕێوەبچێت و ڕانیە و دەربەندیخان لەیاریگای ڕانیە بەیەک دەگەن و زاخۆ ش میوانداری یانەی ئاکرێ دەکات لەماڵەکەی خویدا و لەشاری هەولێر، هندرین پێشوازی لەپێشمەرگەی هەولێری هاوشاری دەکات لەیاریگای هندرێن و برایەتیش سەردانی شەقڵاوە دەکات و پێکەوە یاریی دەکەت لەسەر یاریگای شەقڵاوە. 

لەڕۆژی پێنج شەمەش، چوار یاری دیکە لەخولی نایابی کورستان  بۆ ساڵی ۲۰۲۳ ـ ۲۰۲٤ ئەنجامدەدرێت و یاریزانانی دهۆک دێنە شارۆچکەی سەید سادق و پێکەوە یەکەم یاریی خۆیان ئەنجامدەدەن، هەروەها لەپیرمام، ئاراراتی خاوەن ماڵ پێشوازی لەیانەی سیروانی نوێ شاری سلێمانی دەکات، لەکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانیش شێروانەی نوێنەری گەرمیانیەکان، لەپێشوازی یانەی سۆران دەبێت و یەکەم یاریی خۆیان لەیاریگای شێروانە ئەنجام دەدەن، دوای یاری ئەم گەڕەش لەنێوان چوارقوڕنە و هەولێر دەبێت لەچوار قوڕنە. 

سەرجەم یارییەکانی ئەم گەڕە لە کاتژمێر ۲:٣٠ ی پاش نیوەڕو ئەنجام دەدرێت و یەکێتی تۆپی پێ کوردستان، سەرپەرشتی یارییەکانی ئەم خولە دەکات.