
ئەمڕۆ شەممە لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا و لە كاتژمێر حەوت و 30 خولەكی شەودا، یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە.
لە كاتژمێر 10شدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی خیتافی دەكات.
ریاڵ مەدرید كە لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا جاریكیتر بگەڕێتەوە پلەی دووەم و ئەو پلەیە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید وەربگرێتەوە.
یەكشەممەش لە هەمان هەفتە و لە كاتژمێر پێنج و 15 خولەكدا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئێلچی دەبێتەوە و دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا بە پاڵەوانبوونی بەرشەلۆنە دوابخات.
لە كاتژمێر 10شدا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە یاری دێربی كەتەلۆنیا دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل.