كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەكات و دەڵێت "ئێستا كاتی یاریزانە گەورەكانە، من وەك هەمیشە ئامادەم و بەدڵنیاییەوە خۆم ناشارمەوە".

 كیلیان پەیامێكی روونی ئاڵنگاری و بەگژداچوونەوەی بۆ بارسێلۆنا نارد، پێش ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی ببێتەوە.

 یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەكاری دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنای میوانی خۆی لەسەر یاریگەی پارك دی پرێنس لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كە ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

 ئەستێرەی فەرەنسی، لە لێدوانێكدا كە كەناڵی تەلیفۆتی فەرەنسی بڵاویكردەوە، گوتی "هەموو ساڵێك ئەم ماوەیەی وەرز یەكلاكەرەوەیە، لە كۆتایی مانگی نیساندا دەزانین كە لە كۆتاییدا دەتوانین چ جۆرە وەرزێك پێشكێش بكەین".

ئێمباپێ گوتیشی "دڵنیام هەموو شتێك كە لە توانامدایە پێشكێشی دەكەم، دوای ئەوەش ئەنجامەكە لە دەستی خوادا دەمێنێتەوە".

 لە درێژەی قسەكانیدا، دووپاتیكردەوە "كاتی یاریزانە گەورەكانە، من وەك هەمیشە ئامادەم و بەدڵنیاییەوە خۆم ناشارمەوە".