یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، شەوی یەكشەممە 14-1-2024 كاتژێر 22:00 لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوەدەچێت، بارسێلۆنا پاڵەوانی وەرزی رابردووە و دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات، كە خاوەنی 14 نازناوە، ریال مەدرید 12 نازناوی هەیە و دەیەوێت ژمارەی نازناوەكانی لەگەڵ ركابەرەكەی بۆ یەك نازناو كەمبكاتەوە.

لەم یارییەدا هەردوو یانە بێبەش دەبن لە گۆلپارێزە سەرەكییەكانیان، كە گومانی تێدانییە هەردووكیان لە چەند یارییەكدا خاڵی یەكلاكردنەوە بوونە بۆ سەركەوتنی تیپەكەیان، لەلایەكی تر هەریەكەو چەند یاریزانێكیان پێكانی هەیەو ناتوانن بۆ ئەو یارییە ئامادەبن، بەڵام ئەوە كلاسیكۆیەو هەلی بردنەوە بۆ هەردوو تیپ لە سەدا پەنجایە، چاوەڕێ‌ دەكرێت یارییەكی بە جۆش‌و خرۆش بێت‌و هاندەرانی هەردوولاش بە تامەزرۆوە چاوەڕێی یارییەكە دەكەن.