لە دوایین یارى قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە یارى گەڕانەوەدا، ئەمشەو کاتژمێر 10 مانچستەر سیتى ئینگلیزى لە یاریگاى ئیتحاد، میواندارى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى هەڵگرى نازناوەکە دەکات.

لە یارى چووندا، کە لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون، کە ڤینیسیۆس و دى برۆین گۆڵەکانیان تۆمارکرد.

براوەى ئەم یارییە لە یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووى ئینتەر میلانى ئیتاڵى دەبێتەوە، کە ئەم بۆ شەشەم جار لە مێژوویدا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا، دواى ئەوەى بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئەى سى میلانى هاونیشتیمانى بردەوە.

بڕیاریشە یارى کۆتایى خولەکە 10ى حوزەیرانى داهاتوو لە یاریگاى ئەتاتورکى ئۆڵیمپى لە شارى ئەستەنبوڵى تورکیا بەڕێوەبچێت.