
ئەمشەو كاتژمێر 10ی شەو لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكات، كوڕانی سیمۆنی ئەمساڵ ئەنجامەكانیان وەك پێویست نییە و لە چوار یاری ڕابردووی خولەكەدا تەنیا 7 خاڵیان هەیە و لە یاری ڕابرووی لالیگادا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستیان هێنا بەرامبەر ڤالانسیا بۆیە دەیانەوێت بە بردنەوەی دێربی سەقامگیری بگەڕێننەوە بۆ یانەكەیان، یانەی شاهانەش ئەم وەرزە بە وزەیەكی زۆرەوە دەبینرێن و لە پێنج یاری سەرەتای خولەكەدا خاوەنی پێنج بردنەوەن، كوڕانی ئەنچیلۆتی دەجەنگن لە پێناو وەرگرتنەوەی پلەی یەكەمی ڕیزبەندی كە بەرشەلۆنە پاش بردنەوەكەی دوێنی شەو بە شێوەیەكی كاتی لێی سەندوون.
ئەو یاریزانانەی ڕیاڵ مەدرید كە دڵنیای لە بەژداری نەكردنیان دراوە بریتین لە: دانی كارفاخاڵ، ئیدێر میلیتاو وە تیبۆ كۆرتوا. وە هەواڵە خۆشەكە بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە ڤینیسسیۆس جونیۆرو ئاردا گولەر ڕاهێنانیان كردووە ، ڕەنگە بەژداری بە ڤینی بكرێت لە یاریەكەدا.
لە یانەی ئەتلەتیكۆش كۆمەڵێ یاریزان بەژداری دێربی ناكەن، كە دیارترینیان بریتین لە: ڕۆدریگۆ دیپاوڵ، تۆماس لیمار، سۆینچۆ و پابلۆ باریۆس.