میدیاکانی نزیک لە یانەی شاهانە باسی دەکەن، کارلۆ ئەنچێلۆتی هەواڵە خۆشەکەی لەبارەی ئاردا گولەرەوە پێگەیشتووە و ئێستا یاریزانەکە لە دۆخێکی زۆر باشدایە و بەشێوەیەکی باشتر لەوەی پێشبینی دەکرا چاکدەبێتەوە.
 
ئەو سەرچاوانە دەڵێن "ئەو یاریزانە دووشەممەی پێشوو نەشتەرگەری لە ئەژنۆی راستیدا بۆ کراوە، لە رۆژانی رابردوودا قۆناخی چارەسەری سرووشتی دەستپێکردووە".
 
میدیای ئیسپانیا ئەڵێن کارلۆ لە نزیکەوە چاودێری دەکات، پزیشکەکانی ریال گوتوویانە ئاردا زۆر زوو چاکدەبێتەوە و هاوشێوەی گا چاکدەبێتەوە".
 
ئەو پزیشکانەی سەرپەرشتی چاکبوونەوەی ئاردا دەکەن، دەڵێن "گولەر زووتر لەو کاتە دەگەڕێتەوە کە پێشبینی دەکرا".