
پێش یاری كلاسیكۆ، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یاریزانە پێكراوەكانیان لە چاكبوونەوەدان و بەشدارن لە مەشق و راهێنانەكان، هەست بە دڵخۆشی دەكات بە بارودۆخی یانەكەی.
ئەنچیلۆتی وتی: لەگەڵ بەرشەلۆنە جیاوازیان زۆر نییە و نزیكن لەیەكەوە، بەرامبەر تیپێكی گەورە ركابەری دەكەن و ئەوانیش لە بارودۆخێكی زۆر باشدان، پێویستە بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنین.
وتیشی: لە ئێستادا ئاستی یانەكەمان زۆر باشە و مانگی یەكلاكەرەوە لەبەردەمماندایە، میلیتاو و كۆرتوا گەڕاونەتەوە و ئێستا تەنیا ئەوە ماوە تواناكانی ئالابا بەدەستبهێنینەوە.
لەسەر بردنەوەكەیان بەرامبەر سیتی، ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە، كە گرنگی نادات بەو رەخنانەی لەسەر شێوازی یاریكردنیان لێیان گیراوە و پێش دوو رۆژیش لەو یاریە راهێنانیان لەسەر لێدانە سزاكان كردووە.
لەسەر پێكهاتەی یانەكەی بۆ كلاسیكۆ، ئەنچیلۆتی ئاشكرایكرد، ئەگەری هەیە میلیتاو سەرەكی بێت، ڤالڤێردی بە باشترین شێوە ئامادەیە و جێگرەوەی نییە، رۆدریگۆش ئامادەیە بۆ هەموو یاریەك.