كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر ڤالانسیا لە خولی ئیسپانی ڕایگەیاند تیپەكە ئامادەیە و سەرجەم یاریزانەكان بەردەستن بۆ یاریكردن و هەلێكیان باشیان لەبەردەستە تا بەشێوەیەكی باش كۆتایی بەم وەرزە بهێنن.

ئەنچیلۆتی وتیشی: بۆ ئەوەی بزانین لە وەرزی داهاتوودا چی ڕوودەدات پێویستە لەگەڵ یانەكە قسەبكەین چونكە لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە ئاستی ئەم وەرزەی یاریزانەكان دەكەین و جگە لە یاریەكەی مان سیتی ئەم وەرزە بەباشی تێپەڕی.

كارلۆ لەبارەی داهاتوویەوە ئاماژەی بەوەكرد كە هەموو ڕۆژێك هەمان پرسیاری لێدەكرێت بەڵام جۆش و خرۆشێكی زۆری هەیە و گرێبەستەكەی تا 2024 لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدە لەبەرئەوە هەوڵی باشترین دەدات بۆ یانەكە.

لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە لە یاریەكەی ڤالانسیا بەباشترین پێكهاتەوە بەشداری دەكەن چونكە پێكهاتەكەی لەڕووی توانای جەستەییەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.