
دوای بردنەوەیان لە جیرۆنا و بەهێزكردنی پێگەی خۆیان لە پێشەنگی ریزبەندی، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یاریەكی نایابیان ئەنجامداوە بە شێوەیەك كە كوالێتیەكی بەرزیان هەبووە و یاریزانەكانیش پابەندی رێنماییەكان بوون.
ئەنچیلۆتی وتی: ئێمە بەردەوام بەوپەڕی هێزەوە یاریدەكەین و هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە كە باشترین ئەنجام بۆ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنم بەو یاریزانانەی كە لەبەردەستمدایە.
وتیشی: نازانم پێكانەكەی بێلینگهام لە چ ئاستێكدایە و پشكنینی زیاتری بۆ ئەنجامدەدرێت، هیوادارم بتوانێت لە یارییەكەی رۆژی سێشەممە لە چامپیۆنز لیگ ئامادەیی هەبێت و ئەو یاریزانە زەینەدین زیدانم بیر دەهێنێتەوە.
دەشڵێت، لە ئێستادا ڤینیسیۆس باشترین یاریزانی جیهانە و بێلینگهام و رۆدریگۆ لە پلەكانی دووەم و سێیەمدان، پرسیارم لەسەر مباپێ لێمەكەن چونكە تیپەكەی خۆم باشترینەكانی تیادایە.
دوپاتیشیكردەوە، ئێستا سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوویانە لە چامپیۆنز لیگ و پێویستە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان بجەنگن، ئێستا لەپێشەنگی لا لیگاین بەڵام بە جیاوازیەكی كەم و هێشتا خولەكە زۆری ماوە.