ئەنچیلۆتی بەشداری لە پۆدكاستەكەی جۆن ئۆبی میكێل كرد و قسەی لەگەڵ كرد سەبارەت بە بارودۆخی ڕیال مەدرید و یاریزانەكانی، بەشێكی گفتوگۆكە گەڕایەوە بۆ مباپێ و ئەگەری شوێنی یاریكردنی بۆ وەرزی داهاتوو.

لەم چاوپێكەوتنەدا ئەنچێلۆتی سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی تاكتیكی ڕیال وتی: دەمەوێت ئازادی بدەم بە یاریزانەكانم، دەبێت كەشێكی باشیان هەبێت بۆ یاریكردن، ئەگەر یەكێك لە یارییەكانمانتان لەبیربێت بەرامبەر مانچستەر سیتی ئێمە ناچار بووین بە شێوەیەك بچینە یاریگاوە كە ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ لە لای چەپ یارییان دەكرد، پێمان وابوو دەتوانین ئەو لایەنە بەكاربهێنین و فشار بخەینە سەر تیپی بەرامبەر.

راهێنەرەكەی ریاڵ مەدرید باسی لەوەشكرد، وەرزی ڕابردوو ڤینیسیۆس زۆربەی یارییەكانی لەلای چەپ ئەنجامدا، بەڵام بێلینگهام هەندێكجار لەلای چەپ و هەندێكجاریش لە ناوەڕاست یاری دەكرد، ڕۆدریگۆش چەندین جار لەلای ڕاست یاریی دەكرد بەڵام چەندین جار لە ناوەڕاست یاری كردووە، ئەم گۆڕانكاریانە ڕێگە بە یاریزانێك دەدات تا داهێنەری خۆی نیشانبدات.

وتیشی: من تەنیا دوو شتم بە مباپێ وتووە، سەرەتا بە گەرمی پێشوازیم لێكرد و دواتر پێم ووت بڕۆ پشوو بدە، لەڕووی خۆگونجاندندنەوە كیلیان لەگەڵ تیپەكەدا هیچ كێشەیەكی نابێت، هەروەك خۆی ڕایگەیاند كە بە زوویی خۆی ڕێكدەخات، خاڵی گرنگ ئەوەیە كە هەموو یاریزانەكان دەبێت با بەهرە و كوالیتی خۆیان خزمەت بە تیپەكە بكەن.