یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانی زۆری یاریزانەكانیەوە دەناڵێنێت و بەردەوام كێشەی لە چەند هێڵێكدا بۆ دروستبووە بە نمونەش پێكانی ڤینیسیۆس و میلیتاو و چوامینی و كاماڤینگا .

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە دوو گرێبەستیبۆ ئەنجامبدەن لە مێركاتۆی زستانەی مانگی داهاتوودا.

بەرنامەكە ئاشكرایكردووە، ئەو راهێنەرە داوای هێرشبەرێك و یاریزانێكی باڵی بەرگری كردووە چونكە كێشەی لەو دوو شوێنەدا هەیە و بە دیاریكراویش بۆ هێڵی پێشەوە داوای یەكێك لە جادۆن سانچۆ یان ماورۆ ئیكاردی كردووە.

دەشڵێت، ئەنچیلۆتی گرنگی بەوە نادات كە ئەو دوو گرێبەستە هەمیشەیی یان بە خواستن بن و بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕێیدەكات چونكە دەزانێت ئەو پێكانانە زیانی زۆر بە ئەنجامەكانی دەگەیەنێت لە ساڵی نوێدا.